تەکیرداغ
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئێوارەخوانێکدا لە شاری تەکیرداغ بۆ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، کارسازان ئاماژەی بە پاراستنی پڕۆسەی چارەسەری کرد و گوتی: "بۆچی وەبەرھێنەران ناچنە باشووری رۆژھەڵات؟ چونکە تا ئارامی بەرقەرار نەبێ و تیرۆر درێژەی ھەبێ ناچن. پارە وەکو جیوە بەردەوام بەدوای شوێنی شیاودا دەگەڕێ، بەدوای بەندەر دەگەڕێ، کاتێ سەقامگیری دێتە ئاراوە، ئەو کات وەبەرھێنەران دەچنە باشووری رۆژھەڵات. زۆر ھانمان دان بچنە ناوچەی پێنج و ناوچەی شەش. زەویان بۆ دابین دەکەن، لە باج دەیانبەخشین، وزە ھەیە، سەرەڕای ئەمانە ھێشتا ناچن، ھۆکارەکەی نەبوونی ئارامی و ھەبوونی تیرۆرە. بۆ ئەوەی ئەمە نەھێڵین ھەموومان بە پشتیوانی خودا پێویستە ھاوکاری بکەین. ساڵێکە زەحمەتی نابینین، بەڵام دوو رۆژە جارێکی دیکە ھەوڵ دەدەن لە ھەکار پشێوی دروست بکەن. ھێرش دەکەنە سەر باڵەخانەکانی دەوڵەت، ھەوڵیاندا شوێنێکی تایبەتی خوێندکاران داگیربکەن. چووینە شرنەخ و فڕۆکەخانەمان دروست کرد. لەوانەیە یەکێک بڵێ ئەمە لە شرنەخ پێویست نییە. نەخێر براکەم لەھەموو شوێنێک دروستی دەکەین."
ئەردۆغان بەبیری ھێنایەوە کە دەستکراوە بە پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی ھەکاری کراوە: "بەڵام سەیر دەکەین ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی ھەڕەشە لە کۆمپانیاکان دەکەن. ئەگەر نا ئێستا ئەوێش تەواوببوو. بەڵام بەڵێندرە رادەکا، کار ناڕوات بەڕێوە. ئێستا تا کۆتایی ئەمساڵ بەوێ خەریک دەبین، سەرەڕای ھەموو شتێک دەڵێین ئەوێ تەواو دەکەین، ئەوێ دەکەینەوە. چونکە پێموایە ھاووڵاتیانم لە ھەکاری دەژین، پێموایە مرۆڤ لەوێ دەژی، دەڵێن پێویستە خزمەتگوزاریی بگەینینە ئەوێ. چونکە ناخوازین بیانوو لەدەستی کەس بمێنێ. ئەوانە لەلایەک کردەوەی تیرۆریستی دەکەن و لەلایەکی تر دەڵێن دەوڵەت خزمەتی ئەم ناوچەیە ناکا. بەڵام نیشانیان دەدەین چی دەکەین."
ئەردۆغان زیاتر گوتی: "ئێمە ھیچ بیرۆکەیەکی جیاکارییمان نییە. بە گوێرەی ئەو رێنویانەی بە ھاوڕێکانم داوە لە ٨١ شار ٨١ زانکۆ دەکەینەوە. بەڵێ زانکۆ کرایەوە چی قەوما. ھاتی لەسەر کورسیەکەت سوپاسی ئەوانەت کرد کە ئەو پڕۆژانەیان ئەنجامدا. نەخێر. ھەمان شتمان لە ھەکاری دووبارە کردەوە، لەوێش زانکۆ ھەیە، درێژە بەخوێندن دەدرێ."