Hikmet Temeş,Sayim Harmancı,Ulaş Güven,1 23
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
هه‌كاری – AA
رێوڕه‌سمێك بۆ نورجان كاراكایا و كۆرپه ١١ مانگیه‌كه‌ی، به‌رخان مسته‌فا كاراكایا رێكخرا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه چێندرابوو له قه‌زای یوكسه‌كۆڤای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری، گیانیان له‌ده‌ستدا.
رێوڕه‌سمه‌كه له فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆ و چیا به‌ڕێوه‌چوو و ته‌رمی دایك و كۆرپه‌كه به ئاڵای توركیا داپۆشرابوو.
له لایه‌ن پۆلیس و سه‌ربازانه‌وه ته‌رمی هه‌ردووكیان خرانه سه‌ر شان و به ده‌م گوتنه‌وه‌ی ته‌كبیر خرانه ناو هەلیكۆپته‌ر و به‌ره‌و یوكسه‌كۆڤا به‌ڕێکران.