Yusuf Aydın Deniz
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "توركیا كێشه‌ی کەمایەتییە ئایینییه‌كانی نییه، به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه ئامێز له لایه‌ن عەقڵیه‌تی مژدەدەر و زایۆنیستی كه له ئه‌مریكاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، مایەی قبووڵكردن نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی هه‌كاریش گوتی: "چی له شه‌هیدكردنی دایكێكی ٢٦ ساڵان و منداڵێكی ١١ مانگ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه گه‌وره‌تره؟ ناسین بێت ناسینه، پێناسه بێت پێناسه‌یه، هه‌موو شتێك زۆر روون و ئاشكرایه. ئه‌وه جوانترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دان و ئه‌وانه‌شی ئه‌وانه‌یان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتی: "لەسەر ئەو رێگەیەی باوەڕمان پێیەتی، بێ ئەوەی بچووکترین سازش لەسەر ئازادییەکانمان، سەربەخۆییمان و سەربەخۆیی دەزگای دادوەرییمان بکەین، بەردەوام دەبین".