Muhammet Mutaf
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به تۆماركردنی ٣١ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی له ئاگری تۆمار كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه نیمچهههوراوی بێت.
پله‌كانی گه‌رما له خوار ئاستی ئاسایییه‌وه ده‌بن و شنهبایهكیش له ئاراسته‌ی باشووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به تۆماركردنی ٣١ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی له ئاگری تۆمار كرا و له پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌یش به‌م شێوه‌یه بوون: ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس -١٧، دێرسم و ئه‌رده‌خان -١٤، ئه‌رزنجان -١٢ و ئیدریش -١٠ پله.
پێشبینی ده‌كرێ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و ئاگری -٧؛ ئه‌رده‌خان -٦، ئه‌رزنجان -٤، دێرسم -٢ و ئیدر -١.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان داوه به هاووڵاتییان له‌وه‌ی ئاگاداری خۆیان بن له به‌ستن و زوقمگرتنی رێگاكان و مه‌ترسیی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له‌و ناوچانه‌ی به‌فرێكی زۆریان لێ كه‌ڵه‌كه بووه.