Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
كاتژمێر 10ی به‌یانی سبەی دووشەممە به‌كاتی توركیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتی، مەهەپە دەوڵەت باخچەلی کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، یڵدرم رۆژی دووشەممە ٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لە کۆشکی چانکایا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی له كۆشكی چانكایا کۆدەبێتەوە.
یڵدرم 19ی تهمووز دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز له‌گه‌ڵ كڵچدارئۆغڵو و باخچه‌لیدا به جیاجیا له كۆشكی چانكایا كۆبووه و، دواین جاریش یه‌كی ئەم مانگە له ناوه‌ندی گشتیی جه‌هه‌په له‌گه‌ڵ كڵچدارئۆغڵو و له په‌رله‌مانی توركیا له‌گه‌ڵ باخچه‌لی كۆبووه‌وه.