Dlshad Saifaalddin Ahmed
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2017
ئاگرەكە پێش كەمێك لە كۆگایەكی سووتەمەنی لەناو شاری سلێمانی (رۆژهەڵاتی شارەكە) كەوتەوە، كۆگاكە ژمارەیەكی زۆر عەمباری بەنزین و غازی تێدایە و بەشێكی زۆریان سووتاون و گڕو دوكەڵی ئاگرەكەش ئاسمانی شارەكەی تەنیوەتەوە.
لە ئێستادا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، بەڵام بەهۆی گەورەیی ئاگرەكە و مەترسی تەقینەوەی خەزانەكانی بەنزین و غازی نێو كۆگاكەوە كۆنترۆڵكردنەوەی زەحمەتە.
تیمەكانی فریاكەوتن لە شوێنی روداوەكە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاندووە، تائێستا زیاتر لە 30 كەس بەهۆی ئاگرەكەوە بریندار بوون كە بەشێكیان لە كارمەندانی ئاگركوژێنەوە و هاتوچۆن و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.
تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرا نەكراوە.