Selma Kasap,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاتژمێر 11:00 به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TUR" به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له‌لایه‌ن جێگری سهركۆمار، فواد ئۆكتای و، پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، ئه‌رجان تۆپاجا و، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، موسته‌فا تونا و، به‌رپرسانی دیكه‌وه به‌ڕێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هاوسه‌ری سهركۆمار ئه‌ردۆغان، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و، وه‌زیری بازرگانی، روهسار په‌كجان و، وه‌زیری گه‌یاندن و ژێرخان، مه‌همه‌ت جاهیت تورهان و، سه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتوون و، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، جه‌وده‌ت یڵماز یاوه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.