Mehmet Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2018
بوداپێست - AA
هه‌نگارییه‌كان به مه‌به‌ستی دیارییكردنی په‌رله‌مانتارانی خولی نوێ، روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد.
نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن ده‌نگده‌ر له كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە نزیکەی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س دەبێت، به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كه ١٩٩ ئه‌ندامن، ده‌ستیان به ده‌نگدان كرد.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر ٠٦:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی هه‌نگاریا ده‌ستیپێكردووه و تا كاتژمێر ١٩:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆی ١٩٩ كورسی په‌رله‌مان، ١٠٦ كورسییان له رێگه‌ی سیستمی بازنه ته‌سكه‌كانه‌وه پڕده‌كرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی له گه‌ڕی بازنه‌كاندا به‌رزترین ده‌نگیان هێناوه، ده‌بنه په‌رله‌مانتار. ئه‌و ٩٣ كورسییه‌ی دیكه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه به پێی رێژه‌ی ده‌نگی پارته‌كان له لیسته‌كانیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
٢٣ پارت و كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ركابه‌ریی بۆ بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
بە پێی داویین راپرسییەکان هاوپەیمانییەتی دەسەڵاتدار کە لە پارتی یەکێتیی مەدەنی هەنگاریا و پارتی گەلی دیموکراتی مەسیحی پێکدێت، بە بەدەستهێنانی ٤٥ لەسەدای دەنگەکان پلەی یەکەم بۆ خۆی مسۆگە دەکات.
پێشبینی دەکرێت پارتی جۆبیک-ی نەتەوەیی کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤دا، پلەی سێیەمی بەدەست هێنابوو لە هەڵبژادنەکەی ئەمڕۆدا، ٢٠ لەسەدای دەنگەکان بەدەست بهێنێت و پلەی دووەم مسۆگەر بکات.