Mehmet Fatih Aslan,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
ئورفا - AA
دووه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بیبه‌ری ئورفا (URFES)، كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئورفاوه رێكخرابوو، به كۆنسێرتی كیراچ كۆتاییهات.
فیستیڤاڵه‌كه كه ماوه‌ی سێ رۆژه به چالاكی جۆراوجۆر درێژه‌ی هه‌یه له دوواین رۆژی‌دا كۆمیدیان یاڤوز سهچكین به لاساییكردنه‌وه و نمایشه‌كانی خه‌نده خسته سه‌ر لێوی بینه‌ران.
دوای نمایشه‌كه، كیراچ چووه سه‌ر شانۆ و گۆرانیيهكانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و، هه‌وادارانیشی ناو به‌ناو گۆرانیيهكانیان له‌گه‌ڵ ده‌گوته‌وه.
كیراچ كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێر له‌سه‌ر شانۆ مایه‌وه شه‌وێكی له‌بیرنه‌كراوی له هزری ئورفاییهكان جێهێشت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئورفا، نیهات چیفتچی، دوای كۆنسێرته‌كه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رده‌وامده‌بن له ناساندنی به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كانی شاره‌كه.