Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و تیایدا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی رۆژه‌ڤی توركیا بڵاوكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له ئه‌مریكا ئه‌نجامیان ده‌دات، یڵدرم رایگه‌یاند "به‌تایبه‌تی بابه‌ته‌كانی پەیوەندیدار بە تورکیا و ئەمریکا لەسەر پرسی سووریا و عێراق، داواكارییه‌كانمان له‌باره‌ی فه‌تۆ له ئه‌مریكا و قۆناغی دواتر له‌و باره‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتگیر تاوتوێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌ندێک كێشه‌ی نێوانمان به روونی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و داعش، به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسای دوو هاوپه‌یمان تاوتوێ بكه‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له ئاماده‌كردنی دۆسیه‌ی نوێ ده‌كه‌ن له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فەتحوڵڵا گوله‌ن، یڵدرم گوتی: "هه‌موو شتێك كراوه له‌باره‌ی رادهستكردنهوهوه، ئیدی دۆسیه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ژوور نایگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده دۆسیه، زانیاری و به‌ڵگه به‌كه‌ڵك نه‌یه‌ت، ئه‌وا ئه‌و كات شتێكی دیكه دێت به مێشكی مرۆڤدا كه له‌و كاره‌دا شتێكی دیكه هه‌یه. من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه زیاد له سنووری خۆی دۆسیه‌ی و به‌ڵگه‌مان دابێت. چاوه‌ڕوانین دادگای ئه‌مریكا هه‌رچی زووه به دۆسیه سیستمی یاسای بۆ بخاته‌كار و كاری پێویستی له‌باره‌وه بكات".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دەستپێکردنەوەی کاروبارەکانی پێدانی ڤیزە بە شێوەیەکی سنووردار، سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم گوتی: "لەدوای راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، باڵیۆزخانەی تورکیاش لەبەرامبەردا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە. لەوێدا هەموو شتێک بە شێوەیەک کە پێویستی بە هیچ لێکدانەوەیەک نەبێت روونکراوەتەوە. بابەتەکەی دیکە ئەوەیە کە: لە نێوان هەردوو وڵات‌دا ژمارەیەک کاروبار بەتایبەت لە بواری دادگایی‌کردن و دەستگیرکردندا بوونی هەیە. لە تورکیاش هەیە و لە ئەمریکاش هەیە. لە هەردوو وڵاتیش بە پێی یاساکانی وڵاتێک کە یاسای تیادا سەروەرە، کارەکان بەڕێوەدەچن. لەو روانگەیەشەوە دڵنیاییدانە ئەمریکا یان داواکردنی ئەوەی ئەوان دڵنیایی بدەنە ئێمە، دانوستانێکی لەوشێوەیە لەگەڵ بنەماکانی سەروەریی یاسادا یەکناگرێتەوە''.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی کە باس لەوە دەکەن یڵدرم و خێزانه‌كه‌ی خاوەنی كۆمپانیای ئۆف شۆرن، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "رۆژنامه‌یه‌ك هه‌واڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه من و خێزانه‌كه‌م كۆمپانیای ئۆف شۆرمان هه‌یه. پێش هه‌موو شتێك پێویسته هاووڵاتییانمان راستییه‌كان بزانن. من ئه‌ندازیاری باڵای دروستكردنی که‌شتی و ئه‌ندازیاری میكانیكم. به‌درێژایی ژیانم كاری دهریاوانیم كردووه و كاری به‌ڕێوه‌بردنی كه‌شتی و خاوه‌نداریەتی كه‌شتیم كردووه. كاتێك ده‌ستم به سیاسه‌ت كرد، كاره‌كانم بۆ منداڵه‌كانم به‌جێهێشت. گه‌وره‌ترین منداڵم ته‌مه‌نی 40 ساڵ و بچووكترینیان 33 ساڵه، پێنج نه‌وه‌شم هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و منیش كاری خۆم ده‌كه‌م. هه‌وڵده‌ده‌م خزمه‌تی گه‌ل و وڵات بكه‌م".
گوتیشی: "پێویست ناکات کە سەر لە خەڵک بشێوێنرێت. ئەوانەی بە من دەڵێن خەڵکی ناوچەکە نییە و نەتەوەیی نییە، هەر ئەوانەن کە لە وڵات هەڵاتوون، با هاووڵاتییانمان بزانن. ئەگەر نەتەوەیی و ناوخۆیی بوونایە، ئەوا رۆژنامەکەتان بەجێنەدەهێشت و نەدەرۆیشتن. میللی بوون و ناوخۆیی بوون ئا وەها دەبێت".
بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌له‌كه‌ی باش ده‌یناسن و گوتی: "گه‌له‌كه‌م من ده‌ناسێت، من پارێزبه‌ندیم هه‌یه به‌ڵام منداڵه‌كانم پارێزبه‌ندیان نییه. لێره‌وه داوا ده‌كه‌م كه ده‌توانرێت هه‌موو جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بكرێت، دارایی و یاسایی. به تایبه‌تی ئه‌وه ده‌ڵێم. له‌به‌رئه‌وه مایه‌ی قبووڵکردن نییه هیچ كه‌سێك به هیچ شێوه‌یه‌ك ناڕه‌وا تۆمه‌ت ببه‌خشێته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی هه‌ڵه ده‌كات نیشانی بدات. ئێمه به شهرهفمانهوه هه‌ین. هه‌موو ته‌مه‌نمان له پێناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به‌خشی. گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ت بۆ ئێمه متمانه‌مانه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چڵكی ده‌سته، دێت و ده‌ڕوات".
هه‌روه‌ها گوتی: ''کاتێک کە دەستم بە سیاسەتکردن کرد، ئامۆژگارییەکی منداڵەکانم کرد. 'لەگەڵ حکوومەتدا هیچ کات کارناکەن، تەنانەت لێی نزیک نەبنەوە، هیچ سەرچاوەیەکی وەزارەتەکانی حکوومەت بەکارنەهێنن'. دەریاوانی کارێکی گەردوونییە. لە هەموو شوێنێکی جیهان کاردەکەن و لە هەموو جێگەیەکی جیهان کۆمپانیا و پەیوەندییان هەیە. ئەمە لایەنێکی شاراوە و نهێنی نییە. بەداخەوە وەک ئەوەی لێرەدا کارێکی نهێنی ئەنجامبدرێت، وێنەی من دادەنێن و هەوڵی بەلاڕێدابردن دەدەن''.