Berk Özkan
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بەناو گەورە بەرپرس لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و بەڕێوەبەری گشتیی (کەمپی) مەخمور، سەلمان بۆزکر لە چالاکی خرا".
سه‌ركۆماری توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت لێره‌وه هه‌واڵێكی خۆش به گه‌له‌كه‌مان رابگه‌یه‌نم. به‌ناو گه‌وره به‌رپرس له رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی (كه‌مپی) مه‌خمور، سه‌لمان بۆزكر كه ناوی نهێنی 'دكتۆر حسێن'ه دوێنێ له‌لایه‌ن قاره‌مانمان له ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی (میت)ه‌وه له چالاكی خرا".
ئه‌ردۆغان سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه رۆڵیان هه‌بووه له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌دا و نووسیوویشیه‌تی: "رێگه ناده‌ین رێكخراوی تیرۆریستی و ناپاك، مه‌خمور وه‌ك كانگای خۆیان به‌كاربهێنن. به‌رده‌وام ده‌بین له وشككردنی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر".