Sayed Khodaiberdi Sadat
21 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2020
كابوڵ – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له ویلایه‌تی ئورزگان له ئه‌فغانستان سێ كارمه‌ندی ئه‌منی گیانیان له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی ئوروزگان، زیلگهی عیبادی به میدیاكارانی راگه‌یاند، له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا له سه‌ر رێگای ناوچه‌ی ترینكۆت له ئوروزگار بۆمبێكی چێندراو ته‌قیووه‌ته‌وه.
له ئاكامدا سێ كارمه‌ندی ئه‌منی گیانیان له‌ده‌ست داوه و دووانی دیكه‌یش بریندار بوون.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.