Muhammed Semiz
21 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2020
غەززە - AA
ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەر کەرتی غەزە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆردومانی یەکەکانی لیوا عیزەدین قەسسام-یان کرد. هەتا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لە لایەن وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین و بەرپرسانی ئیسرائیل-ەوە لە بارەی هێرشەکەوە نەدراوە.
ماوەیەکی کەم پێش هێرشەکە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند دوو رۆکێت کە لە کەرتی غەززە-وە هاتوون لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و کەرتی غەززە کەوتونەتە خوارەوە.
ئیسرائیل بۆ ماوەی هەفتەیەکە ئەو خاڵانە دەکاتە ئامانج کە بانگەشەی ئەوە دەکات بنکەی حەماس بن.
حکوومەتی تەلئەبیب بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە هۆی ئەوباڵۆنە گازی و کۆلارە ئاگرینانەی چالاکوانە فەڵەستینییەکان دەینێرن بۆ ناوچە جوولەکەنشینەکان، ئاگر لە ناوچەکەدا کەوتۆتەوە.
ئیسرائیل بەهۆی ئەوەی ناتوانێ رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ نەهێشتنی ئەو باڵۆن و کۆلارە ئاگرینانە، زوو زوو هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئەو خاڵانەی کە بانگەشە دەکەن لەوێوە باڵۆن و کۆلارە ئاگرینەکان دەنێردرێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەیەوە ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر کەرتی غەززە، لە ١٣ی ئابدا قوتابخانەیەکی سەر بە دامەزراوەی هاریکاری فەڵەستین-ی نەتەوە یەکگرتووەکان-ی کردبووە ئامانج.
ئیسرائیل بە پاساوی ناردنی باڵۆنی گازی و کۆلارەی ئاگرین سنووری ڕاوە ماسی ماسیگرە فەڵەستینییەکانی لە ١٥ میلەوە کەمکردەوە بۆ هەشت میل، و دواتر رۆیشتنی سووتەمەنی بۆ ناوچەکە قەدەغە کرد.