Hemın Othman Mohammed
02 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته ئەبوجای پایته‌ختی نێجیریا.
ئه‌ردۆغان، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئەبوجا نامدی، له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباره‌ی ده‌ره‌وه خەدیجە بوكار ئابا ئیبراهیم، وه‌زیری فیدراڵی سنووره‌كانی پایته‌خت محه‌مه‌د مووسا به‌لۆ، باڵیۆزی كۆماری توركیا له ئەبوجا هاكان چاكڵ و هاوسەرەكه‌ی ئه‌سین چاكڵ و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نێجیریا، سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەب ئه‌ردۆغان، سه‌ردانی غینیا ده‌كات.