Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی بەھای دراوەکانەوە: "تورکیا لەماوەی دەسەڵاتی ئاک پارتیدا چوار جاری دیکە دووچاری ئەم کێشەیە بووەتەوە. لە ٢٠٠٦دا بەرزونزمییەکی بەم شێوەیە روویدا. رزگارمان بوو لەوەش. لە قەیرانی جیھانیی ٢٠٠٨-٢٠٠٩دا جارێکی دیکە روویدا. لەدوای رووداوەکانی پارکی گێزی روویدا و سەرکەوتین بەسەریدا. بەسەر ئەمەشدا سەردەکەوین. زۆر بە دڵنیاییەوە دەیڵێم. پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات. تەنھا بۆ دڵخۆشکردنی ئێوە ئەمە ناڵێم".
سەبارەت بە ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیەکی تایبەتی قوتابیان لە شاری ئادانا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "دەبێت گەلەکەمان ئەوە بزانێت کە ئەم رووداوە و رووداوەکانی ھاوشێوەی روون دەبێتەوە و بەرپرسیارانی بە قورسترین شێوە سزا دەدرین. لەڕووی ئیداری و دادوەرییەوە دەستکراراوە بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە. ھەروەھا ئەمڕۆ لە پەرلەمان کۆمسیۆنێکی لیکۆڵینەوە پێکدەھینرێت و ھەڵسەنگاندن بۆ ھەموو ئاراستەکانی رووداوەکە دەکرێت. لە دەورووبەری ئەو بەشە ناوخۆییە و بەشەکانی ھاوشێوەیدا رێوشوینی پێویست دەگیرێنەبەر".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەھای دراوەکان و دابەزینی بەھای لیرەی تورکی بەرامبەربە دۆلار دوا و گوتی: "تورکیا لەماوەی دەسەڵاتی ئاک پارتیدا چوار جاری دیکە دووچاری ئەم کێشەیە بووەتەوە. لە ٢٠٠٦دا بەرزونزمییەکی بەم شێوەیە رووی دا. رزگارمان بوو لەوەش. لە قەیرانی جیھانیی ٢٠٠٨-٢٠٠٩دا جارێکی دیکە رووی دا. لەدوای رووداوەکانی پارکی گێزی رووی دا و سەرکەوتین بەسەریدا. بەسەر ئەمەشدا سەردەکەوین. زۆر بە دڵنیاییەوە دەیڵێم. پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات. تەنھا بۆ دڵخۆشکردنی ئێوە ئەمە ناڵێم".
- "٢٠١٧ زۆر خۆشتر دەبێت"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر و ساڵی ٢٠١٧ زۆر خۆشتر دەبێت و گوتی: "ئەو فەتۆ ناپاکە، ئەو پارانەی لە گەلی کۆکردووەتەوە دەنێرێت بۆ کۆمپانیا لۆبییەکانی. دەڵێت 'لە تورکیا باری ئابووریی تێکچووە، مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، دیموکراسی جێبەجێ ناکرێت' بەردەوامن لەسەر ئەنجامدانی ھەموو جۆرە ناپاکییەک، واتا ھەرچییەک بێت بە مێشکیاندا. کاتێک لە ١٥ی تەمووزدا نەیانتوانی سەرکەون، وابیردەکەنەوە کە بەیاریکردن بە ئابووریی سەردەکەون. ھەرگیز سەرناکەون".
- "پێویستە یەکێتیی ئەورووپا ساتێک زووتر لەو تەنگژەی تووشی بووە رزگاری بێت"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی دانوستانەکانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "چیرۆکی یەکێتیی ئەورووپامان پێش کۆمەڵەی پیشەسازی و پیاوانی کاری تورکیایە و، مێژووەکەی کۆنترە. لەبەرئەوە نامانەوێت ببیتە خۆشەویستی رەش. ئێستا پەرلەمانی ئەورووپا بڕیاریکی دەرکردووە. ئەو بڕیارە ئەنجامێکی یاسایی نییە، بڕیارێکی ئامۆژگاریە؛ 'گفتوگۆکان بەشێوەیەکی کاتیی رابگیرێن. ئێمە روونکردنەوەی خۆماندا ئەوە بەلای ئێمەوە ھیچ گرنگی و واتایەکی نییە'. ئێمە باوەڕمان وایە کە سەرەڕای ھەموو شتێک لە ئەورووپادا ھێشتا سەرکردە ھەن کە خاوەنی ئەو دیدەن و بیر لە داھاتووی ئەورووپا دەکەنەوە".
ھەوەھا گوتیشی: "پێمان وایە لە کۆبوونەوەی سەرکردەکاندا کە لە ١٥-١٦ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت سەرنج لەسەر ئەو بڕیارە بێ واتایە دەدرێت. وەک دۆستێک دەڵیین کە پێویستە یەکێتیی ئەورووپا ھەرچی زووە رزگاری بێت لەو سەرلێشێوایەی تێیکەوتووە".