Semra Orkan
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زیری ناوخۆی توكیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند: "به‌ره‌نگارییه‌ك ده‌كه‌ین كه رێگه ناده‌ین تیرۆر چاوی بكاته‌وه. له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا سێ هه‌زار و ٣٣٣ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه. كه‌مترین په‌یوه‌ندیكردن به تیرۆره‌وه هه‌یه له‌ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوودا. دوێنێ چوار دانه‌ی تریان رۆیشتن. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌بینن. ناهێڵین هه‌ناسه بده‌ن".
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی گوتارێكدا له ئیستانبوڵ، رایگه‌یاند: "ناوه‌ڕۆكی كاره‌كه ده‌زانم. ئه‌گه‌ر به ته‌نها ته‌یب ئه‌ردۆغان نه‌بووایه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌وێ درووستكرابوو. ئه‌مریكا بۆچی بنكه‌یه‌كی له‌وێ دامه‌زراند. نیازی ئه‌وه‌یه نه‌هێڵێ توركیا ئاسووده ببێت. ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه كرد له‌وێ؟ به‌ڵێ كردی. ئه‌مریكا وایزانی توركیا، توركیا كۆنه‌كه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه كرد، ئایا ئێمه چووینه عه‌فرین؟ ئایا ئێمه له‌وێ په‌كه‌كه‌مان راماڵی؟ ئه‌مه‌مان به پشتیوانی ئێوه ئه‌نجامدا".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ره‌نگارییه‌ك ده‌كه‌ین كه رێگه ناده‌ین تیرۆر چاوی بكاته‌وه. له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا سێ هه‌زار و ٣٣٣ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه. كه‌مترین په‌یوه‌ندیكردن به تیرۆره‌وه هه‌یه له‌ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوودا. دوێنێ چوار دانه‌ی تریان رۆیشتن. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌بینن. ناهێڵین هه‌ناسه بده‌ن".
سۆیڵو راشیگه‌یاند: "٣١٨ هه‌زار و ٥٠٠ سووریی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ ئارامی هه‌یه گه‌ڕانه‌وه. ئێمه ئارامیمان گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وێ. ئێمه له‌وێ خوێندنگه‌كانمان، پزیشكه‌كانمان، ئه‌ندازیارانمان، په‌رستارانمان، پۆلیسه‌كانمان و سه‌ربازانمان له‌وێن. ئێمه ئاسووده‌یی ده‌به‌ینه شوێنێك كه بۆی ده‌چین".