Fahrettin Gök,Haydar Toprakçı
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
دێرسم - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له دێرسم دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاسبكاران، له‌گه‌ڵ پیاوماقۆڵانی ناوچەکە كۆبووه‌وه و باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه كرد.
سوله‌یمان سۆیڵو گوتی: "كه‌س خه‌می نه‌بێت، ئه‌و كاره له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه. په‌كه‌كه له شكستدایه. ناگونجێت رزگاری ببێت. ئیدی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئیراده‌یه‌كی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌و ئیراده‌یه ئیراده‌ی ته‌واوبوونی تیرۆره و پشتیوان به‌خوا له ماوه‌یه‌كی كورتدا له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه رزگاری دێت له‌و لانه خراپكاریه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌و شاره‌وانییانه‌ی قه‌یوومیان بۆ دانراوه پێشتر كارێك نه‌كراوه له قازانجی كۆمه‌ڵگا بووبێت و گوتی: "ساڵانێك به‌ناو شاره‌وانییه‌كانیان لێره به‌ڕێوه‌برد. ده‌مه‌وێت تاكه پرسیارێكی ئاسایی بكه‌م، چیان كرد بۆ دێرسم؟ جگه له خۆیان خێریان بۆ كه‌س نه‌بوو. هه‌ڕه‌شه‌یان كرد، ئه‌وان پێكه‌نین و گه‌ل گریا. هیچ شتێكیان نه‌كرد بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌وارگه‌ی پولومور به‌ڕووی جیهاندا تا ده‌وڵه‌مه‌ندی روو لێره بكات. توانیان له خۆرئاواوه هاوكاری وه‌رگرن بۆ تیرۆر، ئه‌و پاره‌یه‌ی له ئه‌ورووپاوه هات بنێرن بۆ قه‌ندیل، به‌ڵام نه‌یانتوانی دوو گه‌شتیار بهێنن بۆ دێرسم. هێشتا بێ شه‌رمانه هه‌ڵده‌سن و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوومان شتانێك بڵێن. ساڵانێك شاره‌وانیان به‌ڕێوه‌برد، ساڵانێك هه‌م سه‌رچاوه‌كانی شاره‌وانییه‌كان، هه‌میش هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی شاریان پێشكه‌ش به رێكخراو كرد. هه‌ر له پاره‌ی نێو قاسه تا ئۆتۆمبێلی گه‌راج و ئامێری كاركردن و كارمه‌ندانی شاره‌وانییه‌كانیان خستبووه خزمه‌تی قه‌ندیله‌وه".