Abdullah Shukur,Mohammed Baqi Hussein
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
پڕۆژە ياساى پەیوەندیدار بە راگرتنی گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی ئێف -٣٥ بە تورکیا بە بیانووی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لە رووسیا، پێشکەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرا.
ئەو پڕۆژە یاسایە لە ژێر ناوی "یاسای پاراستنی گۆڕەپانی ئاسمانی ناتۆ"، لەلایەن سیناتۆری ئۆکلاھۆما، جەیمز لانکفۆرد، سیناتۆری نیو ھامپشیر، جین شاھین، سیناتۆری کارۆلینای باکوور، تۆم تیلیس و سیناتۆری ماریلاند، کریس ڤان ھۆلن پێشکەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرا.
لە پڕۆژ یاساکەدا ھاتووە کە تا پاشگەزبوونەوەی تورکیا لە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لەلایەن ئەمریکا پەسند دەکرێ، ھیچ فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف -٣٥ رادەستی تورکیا ناکرێ.
ھەر لەو پڕۆژە یاسایەدا داوای دەکرێ ھیچ زانیارییەک لەبارەی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بە تورکیا نەدرێ و ھیچ دامەزراوەیەکی بە کۆگا کردن لە تورکیا لەبارەی ئەم فڕۆکانە نەکرێتەوە.
ھەر لە پڕۆژە یاساکەدا ھاتووە:
"ئەگەر سەرۆک لە نووسراوێکدا ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە تورکیا وەرگرتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ى قبوڵ نەکردووە یاخود نیازی وەرگرتنی نییە ئەوا دەکرێ لەم سنووردارکردنانە ببوردرێ".
ده‌سته‌واژه‌ی "ترانسفێر" به‌واتای گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان له ئه‌مریكاوه بۆ توركیا به‌كارهێنراوه له ره‌شنووسه‌كه‌دا و ئه‌مه فڕۆكه F-35ه‌كانی توركیا ناگرێته‌وه.
له‌ڕه‌شنووسه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه وه‌رگرتنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی یاسای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا و تێیدا هاتووه،
"كڕینێكی له‌م جۆره، یه‌كێتیی هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا تێیدا به‌شدارن، كاریگەری خراپ ده‌كاته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا. به‌شێوه‌یه‌كی باش كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی به‌رگریی توركیا و ئه‌مریكا".
مانگی حوزه‌یرانی رابردوو توركیا دوو فڕۆكه‌ی جۆری F-35ی راده‌ستكرا و بڕیاره ئه‌و فڕۆكانه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازیی لوكی جێگیركراوه، مانگی تشرینی دووه‌م بگوازرێنه‌وه بۆ توركیا.
بڕیاره‌یشه هه‌فته‌كانی ئاینده توركیا خاوه‌ندارێتیی دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی F-35 وه‌ربگرێت.