Sefa Şahin
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌ئاکامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانیی سوپای توركیادا له ناوچه‌كانی ئاڤاشین، باسیان و قه‌ندیل له سنووری هه‌رێمی كوردستان، 12 ئامانج ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، كاتژمێر 8 و یەک خولەک بۆ کاتژمێر 9 و سێ خولەکی شه‌وی رابردوو له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا ناوچه‌كانی ئاڤاشین، باسیان و قه‌ندیل له سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆردومانكران.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 12 پێگه و حه‌شارگه‌ی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فڕۆكه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان.