Ayşe Doğru
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوەی لە رووسیا کرد دوای ئەوەی تیرۆریست میهراج ئوڕاڵ لەنێو بەشداربووانی کۆنگرەی سۆچیدا بینرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیبلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، دوای ئەوەی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی THKP-C و تۆمەتباری هێرشە تیرۆریستییەکەی ساڵی ٢٠١٣ی هاتای/ رەیحانلی کە تێیدا ٥٢ کەس بوونە قوربانی، تیرۆریست، میهراج ئوڕاڵ لە کۆنگرەی سۆچیدا بینراوە، ئەو شاندەی نوێنەرایەتیی تورکیا لە کۆنگرەکە دەکەن، لەسەر ئاستی هەریەک لە وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی رووسیا کە کۆنگرەکەیان سازکردووە، دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە.
شاندەکە نیگەرانیی خۆیان لە ئامادەبوونی ئەو کەسە لە کۆنگرەکەدا کە پێشتر لەو لیستەی کە رادەستی تورکیا کراوە، بوونی نەبووە، دەربڕی و داوای روونکردنەوەیان کرد.
لەبەرامبەردا کاربەدەستانی رووسیا ئاماژەیان بەوەکرد بە وردیی لە بابەتەکە دەکۆڵنەوە و زانیاریی سەبارەت بە دەرەنجامەکەی دەدەنە شاندەکە.