Mehmet Yılmaz Güldaş,Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند "(دیارنەمانی رۆژنامەنووسی سعوودی، خاشقچی) تورکیا لە یەکەم ساتەوە دوو شتی بە چاکی نمایش کرد؛ کاری پێویستی یاسا، دووەمیش ئارامیی. پابەندی بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان بوو، لە ھەمان کاتدا ھەنگاوی شەفاف و ئاشکرای ھەڵنا".
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو لە بارەی گەڕان و پشکنینی شوێنی کۆنسوڵ و گەورە بەرپرسانی کۆنسوڵگەری سعوودیە لە ئیستانبوڵ گوتی: "رەزامەندییەک ھەیە بەڵام بۆ دەستپێکردن پێویستی بە رێککەوتنە لەسەر ھەنگاوێکی ھاوبەش. چاوەڕێی ئەو رێککەوتنە ھاوبەشە دەکرێت".
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا لە رووداوی خاشقچیدا بووەتە 'پارێزەری سعوودیە' گوتیشی: "خۆی جیاوازی راگەیاندراو و لێدوانەکان بە روون و ئاشکرایی دەریخستووە کە ناچنە ناو ئەو ھێڵە. سێ رۆژ پێشتر شتێک و سێ رۆژ دواتر شتێکی دیکە. جوانترین رستەیەک کە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بیڵێم ئەوەیە: با ھەموو لایەک چاوەڕوانی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەبن".