Ramal Mahmood
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوە دا بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارەی ئەو کەسانەی چالاکی و خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن کەمبووەتەوە، رایگەیاند "هاووڵاتییانمان و خوشک و برا کوردەکانمان ئێستا ئاسوودەن".
سۆیڵو لەمیانی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سوپای تورکیا لە ترابزۆن، تورکیا بە پشتیوانی گەل پێداگیرە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
سۆیڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی لە میانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشڕەوی گرنگ روویداوە، گوتی: "لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەمەوێت ئاماژە بەم ژمارانە بدەم. لە ١٥ی شوباتی ساڵانی پێشوو بەهۆی ترس و خۆسەپاندنی رێکخراوی تیرۆریستی ٤٠-٥٠ هەزار کەس دەڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان دەکرد و سەدان خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا. بەڵام ئەمساڵ نەگەیشتنە ٣٠٠ کەس. ٥٠ هەزار کەس لە کوێ، ٣٠٠ کەس لە کوێ. هاووڵاتییانمان و خوشک و برا کوردەکانمان لەوێ ئاسوودەن ئێستا".
سۆیڵو ئاماژەی بەوە دا ئەو گوشارەی ئەوان گوشارێک بوو کە پەیوەندی ئەوانی لەگەڵ ژیان بڕی، گوتی: "ئێستا ئاسوودەن، کاری خۆیان دەکەن. ئێمە وەک حکوومەت لەوی بنکە دەکەینەوە. زیاتر لەمەش دەکەینەوە. ئەوان لە ژێر پڕوپاگەندەکانی رێکخراوی تیرۆریستی دەردەهێن. هەموو رۆژ لەو شوێنانەین. چی دەڵێن با بڵێن. چی دەکەن با بیکەن. دەمەوێت بزانن ئێمە تا ئەوان لە تورکیا نەکەینە دەرەوە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان جا باجەکەی هەرچیەک بێت. ئەوان منداڵانمان تەنگەتاو دەکەن. بە زۆرەملێ لە خێزانەکانیان دەستێنن. من باس لە منداڵێکی ١٤ ساڵان دەکەم".