Mazın Asad
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو گوتی: "کاتێک کە دەگوترا "تورکیا ناتوانێت بەرەنگاریی پەکەکە ببێتەوە"، ئێمە بەرەنگاریان بووینەوە و چووینە نێو گشت پێگە و حەشارگەکانیان لە ناوچەکە و لە سێ مانگی دواییدا پێنج ھەزار و ٨٢٨ ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراوە".
سۆیڵو لەبارەی ئاسایشی ناوخۆی تورکیا، گوتەیەکی لە ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیا پێشکەش کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی: "ھەرچەندە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە یەکتر جیا بکرێنەوەش، بەڵام لە تاکە خاڵی ھێرشکردن یەک دەگرنەوە کە ئەمرۆ ھەڕەشەیان لەسەر تەواوی جیھان دروستکردووە".
سۆیڵو گوتیشی: "ئەوانەی سەرپەرشتی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی دەکەن، دەیانەوێت ئامانجەکانیان لە ناوچەکەمان جێبەجێ بکەن و بەگوێرەی ئەمە ھەنگاو بنێن. تیرۆر دەیەوێت زیان بە ئابووری تورکیا بگەێنێت و سەرمایەگوزارانی ناوخۆ و بیانی بتۆقێنێت و لە ھەمووشیان گرنگتر زیان بە برایەتی و یەکێتی تورکیا بدەن. بەڵام تورکیا ھەموو کاتێک بە شارستانی ئانادۆڵووە وەڵامیانی داوەتەوە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو گوتی: "کاتێک کە دەگوترا "تورکیا ناتوانێت بەرەنگاریی پەکەکە ببێتەوە"، ئێمە بەرەنگاریان بووینەوە و چووینە نێو گشت پێگە و حەشارگەکانیان لە ناوچەکە و لە سێ مانگی دواییدا پێنج ھەزار و ٨٢٨ ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراوە".سۆیڵو گوتیشی: "تورکیا نەک تەنھا بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە، بەڵکو ئێستا لە خاڵی لەناوبردنی تیرۆریشە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی: "وەڵامی رووداوەکانی تیرۆر، دوای ٧ی حوزەیران بە دروستکردنی مارمارای و پردی عوسمان غازی دراوەتەوە و لە ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزیش بە دروستکردنی پردی یاوز سوڵتان سەلیم و تونێلی ئەوراسی وەڵام درایەوە. تورکیا بە ھێزەکانی ئەمنی، پۆلیس، جەندرمە، گوندپارێز و ھێزەکانی سوپای تورکیا لە نێو شێوازێکی نوێی لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆرە. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێو یاسا و دیموکراسی درێژەی ھەیە. لە ناوەوە لەگەڵ پەکەکە و فەتۆ و داعش و لە دەرەوەش بە سایەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بەشێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاری داعش بووینەتەوە".
- ئاسایشی سنوور
سۆیڵو گوتیشی: "سەبارەت بە دروستکردنی ٤٢ کیلۆمەتر سنووری نێوان ئاگری-وان و ٥٨ کلیۆمەتری سنووری نێوان شاری ئیدر-ئێران و ٧٥ کلیۆمەتر سنووری نێوان چوکورجا-داغلیجە و دروستکردنی ھێڵی ئاسایشی ٩١١ کلیۆمەتری سنووری سووریا لە خاڵی تەواوبووندایە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی: "ھەنگاو بە ھەنگاو چاودێری رێکخراوی تیرۆریستی دەکەین. توانا و ستراتێژی رێکخراوی تیرۆریستی بەشێوەیەک ئاگادار دەبین و بەگوێرەی ئەوە رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر و ھەوڵ دەدەین پێش ئەنجامدانی کردارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی لێی ئاگادار بینەوە".