Faruk Kara
02 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2021
سیواس - AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی سوشەهری لە پارێزگای سیواس لە تورکیا، ٣٩ کەس برینداربوون.
رووداوەکە لە سەر رێگای D-100 لە نزیک شارۆچکەی سوشەهری روویدا، لە کاتێکدا پاسەکە لە پارێزگای ئاگرییەوە بەرەو ئیستانبوڵ دەچوو، شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لەو رووداوەدا ٣٩ کەس برینداربوون و بە ئەمبوڵانس گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی حکوومی سوشەهری.
دوای ئەنجامدانی چارەسەری سەرەتایی هەندێک لە برینداران رەوانەی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سیواس کران.