Özkan Beyer,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
14 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
عەنتاب-AA
سێ مناڵى ئێزدى کە لە چنگ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رزگارکراون و دووانیان کچن، دوای ئەوەی هێنرانە تورکیا، لە رێگەی کۆنسوڵخانەی عێراق لە عەنتاب رادەستی خێزانەکانیان دەکرێنەوە.
سێ مناڵەکە بە ناوەکانی سولێها (تەمەن ٧ ساڵ)، ئیناز(تەمەن ٥ ساڵ) و مەیدەر(تەمەن ٦ ساڵ) دوای ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر و لەکاتی داگیرکردنی شنگالدا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە دەڕفێندرێن، لەلایەن کەسێکی عێراقییەوە لە سووریا دەدۆزرێنەوە و دەهێنرێنە تورکیا.
دوای ئەوەی رێکارەکانیان لە کونسوڵخانەی عێراق لە عەنتاب بۆ تەواودەکرێت، مناڵەکان بە فڕۆکە رەوانەی بەغدا و رادەستی خانەوادەکانیان دەکرێنەوە.
کۆنسوڵی عێراق لە عەنتاب، موئەیەد عومەر کۆپەرلی، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو کەسە عێراقییەی کە مناڵەکانی دۆزیوەتەوە، پەیوەندیی پێوە کردوون.
کۆپەرلی ئاماژە بەوە دەکات لەسەر پرسى ئەو منداڵانە، لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی فەرمی تورکیا و عێراق و گوتی: "لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە پەیوەندی وگفتوگۆداین ئەوەی کە چۆن ئەم منداڵانە بەشێوەیەکی ئەمنی بەرینەوە عیراق و لەگەڵ خێزانەکانیاندا باسمان کرد. هەروەها بەجیا لەگەڵ نوێنەری ئێزدییەکانی عێراق کۆبووینەوە.خۆیان هاتنە ئێرە تاکو منداڵەکان وەرگرن".
پەرلەمانتاری هەدەپە عەلی ئاتالان رایگەیاند کە ئەوەی بەسەر منداڵەکاندا هاتووە زۆر خەمناکە، بەڵام ئەوەى مایەى دڵخۆشییە لە ماوەیەکى کەمدا بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە، منداڵە رزگار کراوەکان بە مەبەستى گەیاندنەوەیان بۆ عێراق رەوانەى فڕۆکەخانەى عەنتاب کران.