Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە AA
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر تورکیا بەردەوامە و بەهۆی پشتگیرییەکانی سوپای تورکیاشەوە لە هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لە ناوچەکە، توانراوە پێشڕەوییەکی باش بکرێت بەرامبەر تیرۆریستانی داعش.
لە ١١٨هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا شەڕو پێکدادانی قورس روویاندا و توانرا ١١ چەکداری داعش لەناوببرێن. هاوکات ٤ چەکداری ئۆپۆزسیۆنیش برینداربوون. لەئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆسەر ئەندامانی سوپای سووریای ئازاد لە نزیک ئەلباب، سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا کە بۆ پشتگیری ئۆپۆزسیۆن لەوێ بوون.