Mazın Asad
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی تیرۆر، پەرلەمانتاری شاری ئیدر لە لیستی ھەدەپە، مەھمەت ئەمین ئادیامان بە تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ پەکەکە" لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و پاشان بە بڕیاری دادگای ھەشتی سزای قورسی ئەنقەرە ئازاد کرا.
ئادیامان ئەمڕۆ لە لایەن تیمەکانی پۆلیس لە پارێزگای عەنتاب دەستگیر کرا و پاشان رەوانەی ئەنقەرە کرا و لێرەدا بەشداری لە دانیشتنی دادگای ھەشتی سزای قورسی ئەنقەرەی کرد.
ئادیامان لە دادگاکەدا ئاماژەی بەوە دا کە پارێزبەندی یاسایی ھەیە و راشیگەیاند لەسەر دادگاوە ھەوڵێکی سیاسی لە ئارادایە و گوتیشی: "بەشداریم لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کەسێک بە ناوی حیکمەت چارک کردووە، بەڵام ھەروەک ئاماژەی پێکراوە ناوبراو ئەندامی پەکەکە/کەجەکە نییە. من کەسێکی یاساناسم و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٥ پارێزەرایەتی چارک-م کردووە. ناوبراو بە ئەندامبوون لە رێکخراوەکە دادگایی کرا کە سەرەتا دەستگیر و پاشان ئازاد کرا".
دوای بەرگریکردن لەخۆ، ئادیامان ئازاد کرا.
ھاوکات پەرلەمانتارانی ھەدەپە، موسلوم دۆغان و سەعادەت بەجەرەکلی بە مەبەستی پشتگیریکردن لە ئادیامان، بۆ بەردەم دادگا ھاتن.