ئورفا
یونس ئایگۆن باوکی ھونەرمەندی ناسراوی کورد شڤان پەروەر سەردانی کاندیدی شارەوانیی ئورفا جەلادەدین گوڤەنچ بەربژاری ئاکپارتی ی کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی ئاکپارتی لە ئورفا، ئایگۆن و گوڤەنچ پێکەوە دیداریان کردووە. سەردانی ئایگۆن بۆ پیشاندانی پشتگیریی بووە لە کاندیدی ئاکپارتی.
باوکی شڤان پەروەر لە قسەکانیدا متمانەی خۆی بۆ ئاکپارتی دەربڕیەوەو گوتوویەتی: ئاکپارتی چەواشەکارو گەندەڵ نییە.
گوڤەنچ لەو دیدارەدا سوپاسی یونس ئایگۆنی کرد و گوتی: "کەشوھەوای وڵاتمان بەهارییە. ھەوڵ دەدەین گەشە بە پرۆسەی ئاشتی بدەین. لە پێناو خزمەتی گەلەکەمان ھەموو توانای خۆمان دەخەینەکار و کەرتەکانی گەشتیاریی، پیشەسازیی گەشە پێدەدەین. ھیوارین رۆژێک بێ و شڤان پەروەر سەردانی باوکی خۆی بکا لە ئورفا."