ھەولێر
ماڵباتی گەرمیانی دەڵێن بەھۆی پشتگوێ خستنی ھێرشەکانی سەر کاوە و لایەنگیریی بۆ بەرپرسان، سکاڵا لەسەر دادگای کەلار تۆمار دەکەن.
کاروان ئەحمەد، برای کاوە گەرمیانی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ ئەمڕۆ دووشەممە گوتی: "لە دادگای کەلار سکاڵای یاساییمان لەسەر ئیدارەی ناوچەی گەرمیان تۆمارکرد. ئێمە نازانین کێ برامانی کوشتووە، بەڵام دەزانین دەسەڵاتی ناوچەکە کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و چەندین بەرپرسی حکومی و حزبی کە دەسەڵاتیان ھەیە، بەرپرسی یەکەمن لە خوێنی کاوە، چونکە ئەوان لێرە دەسەڵاتیان بەدەستە."
ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئاسایشپارێزەکانی کەلار، ئاشکرایان کرد چوار کەس لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی گەرمیانی دەستگیر کراون.
لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو چوارکەسەی ئەمڕۆ دەزگا ئەمنییەکانی کەلار رایانگەیاندرا، برای کاوە گەرمیانی گوتی: "ئێمە نازانین ئەوانەی دەستگیرکراون بکوژی کاوەن یان نا، بەڵام دەمانەوێ ئەو کەسانەش ریسوا بکرێن کە لەپشتی ئەو بکوژانەوەن، بەتەنیا بە بکوژەکان راناوەستین. ئێمە لەسەر کەسێکی دیاریکراو سکاڵامان نییە و کەس تاوانبار ناکەین، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان تۆمەتبارن بە کوشتنی براکەم."
کاوە ئەحمەد کاوە گەرمیانی نووسین و راپۆرتەکانی بڵاودەکردەوە لە گۆڤارێکی مانگانە کە ناوچەکەی خۆیان، دوای تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە لە شاری کەرکوک ساڵی ٢٠٠٨ و سەردەشت عوسمان ساڵی ٢٠١٠ لە شاری ھەولێر کە رفێنرا و دواتر لە ناوچەی موسڵ تیرۆرکرا، سێیەمین رۆژنامەنووسە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە ھەرێمی کوردستان تیرۆر بکرێ، کاوە ئێوارەی رۆژی ٤/١٢/٢٠١٣ لەماڵەکەی خۆی لەشاری کەلارک لە لایەن کوژرا.
گەرمیانی پێشتر لە گۆڤاری گەڕان کە گوڤارێکی مانگانە بوو لە ناوچەی گەرمیان بڵاو دەکرایەوە، لە سەر چەند بەرپرسێکی حزبی و ئیداریی ناوچەکە راپۆرتی بڵاوکردۆتەوەو بە هۆی ئەو راپۆرتانەوە دووچاری لێدان و سوکایەتی بۆتەوە.
دوو رۆژ بەر لە کوژرانی، کاوە گەرمیانی لە سەر لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیبووی: دەیان بەڵگەی دیکەمان لەسەر کەیسی گەندەڵی لایە و چاوەڕوانی ئەم دۆسێ دەکەین، لە داھاتوو لەرێی بەیاننامە و راپۆرتی رۆژنامەوانییەوە ھەمووی بڵاودەکەینەوە.
هاوینی ساڵی رابردوو کاوە گەرمیانی، بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە لەو مەترسی و هەڕەشانەی روو بەڕووی بوونەتەوە.
کاروان برای کاوە گەرمیانی لە قسەکانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە سکاڵای یاسایی لەسەر دادگای کەلاریش تۆمار دەکەین. چونکە لە کەیسەکانی کاوە گەرمیانی رۆڵی خراپی بینی و کەیسەکانی و ھێرش و لێدانەکانی کاوە گەرمیانیی بەلا رێدا برد لەبەرژەوەندیی چەند بەرپرسێکی ناوچەکە."
هەر کەسێ کاوەی کوشتبێ دەستگیر دەکرێ
لە لایەکی دیکە لاهور شێخ جەنگی، یەکێ لە برازاکانی جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی رۆژنامەوانیی لەگەڵ رۆژنامەی کوردستانی نوێ کە رۆژانە ی.ن.ک دەری دەکا رایگەیاندووە: کۆشش دەکەن بۆ ئەوەی سەرە داویان لەو بارەیەوە دەست بکەوێ. ئەگەر ساغ بوویەوە بەسەر هەر کەسێکدا " با لە هەر پۆست و پلەیەکدا بێ" دەستگیری دەکەن.