Yahya Sezgin
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
مووش - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە مووش و شارۆچکەکانی، ١٩ گومانلێکراو قۆڵبەستکران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای مووش-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگا بەردەوامن لە کارەکانیان دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی تشرینی دووەم ئۆپەراسیۆن لە ناوەندی مووش و شارۆچکەکانی بۆ سەر ئەو گومانلێکراوانەی هاوکاریی رێکخراوەکەیان کردووە و بانگەشەیان بۆ کردووە، ئەنجامدراوە و ١٩ گومانلێکراو دەستگیرکراون.