Koray Taşdemir
21 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2025
ئستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد بەبۆنەی ١١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی نیشتمانیی چاندنی درەخت، کەمپینی نیشتمانی سەوز دەستپێدەکەن.
لە پۆستێکیدا کە لە ھەژماری خۆی لە NSosyal بڵاوی کردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا لە ١١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی نیشتمانیی چاندنی درەخت، نزیک دەبینەوە، دەست بە کەمپەینێکی نیشتمانیی سەوز دەکەین. گشت ھاووڵاتیانمان بانگھێشت دەکەین لە ماڵپەڕی gelecegenefes.gov.trدا ناو بنووسن و، لە ١١ی تشرینی دووەمدا لەو شوێنانەی سەرانسەری وڵاتدا دیاریکراون بۆ چاندنی نەمام کۆببنەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرا کە لە ٢٣ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٧،٥ ملیار نەمام و تۆویان چاندووە و، ڕایگەیاند: "بەڵام دەمانەوێت ئەم سەرکەوتنە زیاتر بەرەو پێشبەرین. ئەوەی ١١ی تشرینی دووەم دەگۆڕێت بۆ کەمپەینێکی چاندنی درەخت، هەم دەرفەتێکی گرنگە بۆ ساڕێژکردنی ئەو برینانەی بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان دروستبوون و ھەمیش بۆ ئەو میراتە سەوزە نایابەی بۆ منداڵەکانمانی جێدەھێڵین. لە ئێستاوە سوپاسی ئەو ھاووڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە لە ١١ی تشرینی دووەمدا نەمام دەچێنن".