İlhan Toprak
10 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی ١٠ی کانوونی یەکەم، رۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە بڵاوی کردووەتەوە، ٦٧هەمین ساڵەی پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەبیر هێنایەوە.
لە پەیامەکەیدا هاتووە: "تورکیا لە رێگەی ئەو ریفۆرمانەی لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا ئەنجامی داوە، رێگایەکی دوور و درێژ و گرنگی بڕیوە بۆ ئەوەی ماف و ئازادییەکانی بنەڕەتی بگاتە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە"، باسی لەوەشکردووە کارکردن و هەوڵدان بەو ئاراستەیەدا بەردەوام دەبێت.
ئەردۆغان رایگەیاندووە لە کاتێکدا قەیرانی سووریا کاریگەری لەسەر زۆرێک لە وڵاتان هەیە، تورکیا بێ گوێدانە رەگەز، زمان و ئایینیان دەرگەی بۆ دوو ملیۆن و نیو مرۆڤ کردووەتەوە کە لە وڵاتەکەی خۆیان ستەمیان لێ کراوە و بەخاوەندارێتیی لەوان بووەتە ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رایگەیاند: "ئێمە پێمان وایە هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە، یەپەگە، دەهەکەپەجە، داعش، ئەلقاعیدە و بۆکۆحەرام، لە رێگەی کردەوەکانی دژە مرۆڤایەتییەوە، یەکێکن لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم ماف و ئازادییەکانی سەرەتایی. بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەم تۆڕانەی تاوان، بەشێوەیەکی کاریگەر لە هەموو کات زیاتر پێویست بە هاریکاری و پشتیوانی یەکتر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە. تورکیا بە پارێزگاریکردن لە هاوسەنگی ئاسایش و ئازادی، بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".