Sefa Mutlu
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ بەرەو دۆحە پایتەختی قەتەر بەڕێکەوت.
سەرکۆمار و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ لەلایەن جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای؛ وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو؛ پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەریلیکایا؛ بەرپرسی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، عوسمان نوری کاباکتەپە و ژمارەیەک بەرپرسی پەیوەندیدارەوە بەڕێ خران و کاتژمێر ١٢:٢٠ بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری "TC-TRK" بەرەو دۆحە بەڕێ کەوتن.
هەریەک لە خاتوو ئەمینەی هاوسەری سەرکۆمار ئەردۆغان؛ وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو؛ وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار؛ وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو؛ وەزیری کولتوور و گەشتاری، مەهمەت نوری ئەرسۆی؛ وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن.
قەتەر لەنێوان ٢٠ی ئەم مانگە تا ١٨ی مانگی کانوونی دووەم، میوانداری جامی جیهانی "FIFA" دەکات.
پاڵەوانێتییەکە بە یاری نێوان قەتەر و ئیکوادۆر لە یاریگای "ئەلبەیت" دەست پێ دەکات لەچوارچێوەی یەکەم مۆندیالدا کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا بەڕێوەدەچێت.