Ali Kemal Akan,1 23
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر.
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری "TC-TRK" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەمەد لە دۆحە نیشتەوە و لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی قەتەر، سەلاح بن غانم ئال عەلی و باڵیۆزی تورکیا لە دۆحە، مەهمەت موستەفا گۆکسو و ژمارەیەکی بەرپرسی پەیوەندیدارە پێشوازی لێ کرا.
هەریەک لە خاتوو ئەمینەی هاوسەری سەرکۆمار ئەردۆغان؛ وەزیری دەرەوە،مەولود چاوشئۆغڵو؛ وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار؛ وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو؛ وەزیری کولتوور و گەشتاری، مەهمەت نوری ئەرسۆی؛ وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن.
قەتەر لەنێوان ٢٠ی ئەم مانگە تا ١٨ی مانگی کانوونی دووەم، میوانداری جامی جیهانی "FIFA" دەکات.
پاڵەوانێتییەکە بە یاری نێوان قەتەر و ئیکوادۆر لە یاریگای "ئەلبەیت" دەست پێ دەکات لەچوارچێوەی یەکەم مۆندیالدا کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا بەڕێوەدەچێت.