ئەنقەرە
سەرۆكایەتی سوپا سالاری توركیا دەڵێت: "سوپای توركیا خاوەن شەرەف و شانازییە و ماوەی 31 ساڵە لە بەرەنگاریدایە لە دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی كە بەنیازی گۆڕینی سیستمی دەستووریی كۆماری توركیایە. ھەروەھا لەپێناوی ئەم مەبەستە بەھەزاران شەھیدی داوە. ئێمە وەکو سەرۆكایەتی سوپاسالار ئەو كەس و دەزگایانەی كە دەنگۆیەكی وەها درۆ سەبارەت بە سوپای توركیا بڵاو دەكەنەوە، ئیدانە دەكەین".
لە راگەیاندراوەكەدا كە سەرۆكایەتی سوپاسالاری توركیا لە سەر پەیجە ئینتەرنێتەكەی بڵاو كردەوەتەوە، دەڵێت: "لە ژمارەیەك میدیا سەبارەت بە گوتەی "رۆحی ئەشمە" كە لە راگەیاندراوی سەركردەی تیرۆریستان (عەبدوڵا ئۆجەلان)دا ھاتووە كە دیارە ھەرگیز نابێتە شیاوی موخاتەب وەرگرتن، وا بڵاو کراوەتەوە کە گوایە دەڵێن سوپای توركیا بنكەی سەربازی سلێمان شا-ی بەھەماھەنگیی لەگەڵ پەیەدە، پەكەكە گواستووەتەوە. ئەمانە درۆن و بێ بنچینەن و لە بەردەم گەلی ئازیزی توركدا، ئیدانەی دەكەین".