Ferdi Türkten,Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا، سەعدی گوڤەن ئاشکرایکرد ئەنجامی هیچ سندوقێکی دەنگدان نەماوە له سیستەمدا تۆمار نه‌كرابێت و ئەنجامەکان بە هەموو لایەنەکان راگەیەنراون.
سەعدی گوڤەن لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن، وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی سەبارەت بە ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان دایەوە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا گوتی:"هیچ ئه‌نجامێك له ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ده‌روازه سنوورییه‌كاندا نه‌ماوه له سیستەمدا تۆمار نه‌كرابێت. لەسەدا ١٠٠ی ده‌نگه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له سیستمه‌كه‌دا تۆماركراوه و بە هه‌موو پارته‌كانمان راگەیاندووە".