Ömer Ürer
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
دوزجه - AA
دوزجه كه به شاری تاڤگه‌كان ناسراوه له وه‌رزی پاییزدا بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانیی.
تاڤگه‌كانی ئاكتاش، ساماندهره، گوزه‌لده‌ره و ئایدنپنار و به‌هه‌شتی باڵنده‌ی ئه‌فته‌نی كه میوانداری ١٥٠ جۆر باڵنده‌ی كۆچه‌ر ده‌كات، به هۆی پشووی قوتابخانه‌كانه‌وه بووه‌ته خاڵی سه‌ردانی گه‌شتیاران و سه‌ردانكه‌ران.
له لێكدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شت و گوزاری پارێزگاكه، ره‌سوڵ تاشتان باسی له‌وه كرد كه پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌كه له‌سه‌روو كه‌شوهه‌وای وهرزیهوهیه، له‌به‌رئه‌وه وه‌رزی پاییز درێژه‌ی كێشاوه.
رەسوڵ تاشتان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیدی له دوایین قۆناغه‌كانی وه‌رزی پاییزداین و گوتی: ''وه‌رزه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه چاوه‌ڕوان نه‌بووین درێژه‌ی كێشا و رۆژانه هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی تاڤگه و چهمهكانمان ده‌كه‌ن و كاتی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن''.
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شت و گوزاری پارێزگاكه، ره‌سوڵ تاشتان باسی له جوانییه‌كانی وه‌رزی پاییز كرد له دوزجه كه به ''به‌هه‌شتی شاراوه'' ناسراوه و گوتی: ''له به‌هه‌شتی باڵنده‌ی ئه‌فته‌نی نزیكه‌ی ١٥٠ جۆر باڵنده‌ی كۆچه‌ر هه‌ن. تاڤگه‌كان و دارستانه‌كان جوانییه‌كی سروشتیان به ناوچه‌كه به‌خشیوه. تاڤگه‌كانی ئاكتاش، ساماندهره، گوزه‌لده‌ره و ئایدنپنار به درێژایی ساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانیی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. ئه‌م شاره شاری چه‌م و تاڤگهكانه. هه‌موو لایه‌كمان چه‌م و تاڤگه‌یه. هه‌روه‌ها پێویستی ئاوی ئیستانبوڵ له‌م شاره‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. ئاوێته‌بوونی شاره‌كه به جوانییه‌كانی وه‌رزی پاییز بووه‌ته مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی''.