Mümin Altaş
09 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2023
ئەنقەرە-AA
شانزه ئەندامی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەسهر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان بەربژێرن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ٢٨ههمین خولی ههڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە رۆژی ١٤ی ئایار بەڕێوەبچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئاک پارتییەوە وەرگیراون، هەریەک لە وەزیری تەندروستی، فەخرەددین کۆجا و وەزیری كولتوور و گهشتیاریی، مەهمەت نوری ئەرسۆی بەربژێر نەکراون.
هەریەک لە؛ جێگری سەرکۆماری تورکیا فوئاد ئۆکتای لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی سێیەمی ئەنقەرە، وەزیری داد بەکر بۆزداغ لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی شانڵی ئورفا، وەزیری خێزان و كاروباری کۆمەڵایەتی، دەریا یانک لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی عوسمانیە، وەزیری ژینگە، شارسازی و گۆڕانکارییەکانی كهشوههوا، موراد کوروم لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی بازنەی یەکەمی ئیستانبوڵ، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی ئانتاڵیا، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، فاتیح دۆنمەز لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی ئەسکیشەهیر، وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت موحەڕەم قاسابئۆغڵو لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی یەکەمی ئیزمیر، وەزیری خەزێنە و دارایی نورهددین نەباتی لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی مێرسین، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی دووەمی ئیستانبوڵ، وەزیری پەروەردە، مەحمود ئۆزەر لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی ئۆردو، وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاكار لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی قایسەری، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مستەفا ڤارانگ لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی دووەمی بورسا، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان، واحید کیریشچی لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی قەهرەمانمەڕەش، وەزیری بازرگانی، مەهمەت موش لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی سامسون، وەزیری گواستنەوە و ژێرخان عادل کارائیسماعیلئۆغڵو لە ریزبەندی یەکەمی بازنەی ترابزۆن، بۆ ئهندامێتیی پەرلەمانی تورکیا بەربژێرکراون.