Hasan Namlı,Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
دیاربه‌كر – AA
له ئاكامی شه‌ڕێكی چه‌كداریدا كه له نێوان دوو بنه‌ماڵه له شارۆچكه‌ی هازرۆ سەربە پارێزگای دیاربه‌كر روویدا، سێ كه‌س كوژران و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
به هۆكارێكی نادیار مشت‌ومڕ له نێوان سه‌لجوق (٣١ ساڵ) و سه‌رجان (٢٩ ساڵ) كه منداڵی ره‌جه‌ب چیچه‌ك-ن و فرۆشگایهكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆكمه‌ن و مه‌همه‌ت ئهیوپئۆغڵو كه قاوه‌خانه‌یان هه‌یه و خزمی یه‌كترن روویدا و دواتر گۆڕدرا بۆ شه‌ڕی چه‌كداری.
له شه‌ڕه‌كه‌دا ره‌جه‌ب چیچه‌ك و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا و گۆكمه‌ن و مه‌همه‌ت ئهیوپئۆغڵو برینداربوون.
برینداران له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هازرۆ.
به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی مه‌همه‌ت ئهیوپئۆغڵو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی دیجله له دیاربه‌كر كرا.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه شه‌ڕه‌كه به هۆی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه بووبێت كه كاڵا و كه‌لوپه‌لی بۆ فرۆشگاكه هێناوه رێگای به رووی هاتوچۆدا داخستبێت.