Hemn Osman
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له دانیشتنی داخراوی ئه‌نجوومه‌نی گشتی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (DTK) كه ماوه‌ی دوو رۆژه له هۆڵی وه‌رزشی كایاپنار به‌رده‌وامه، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ ئازادی و دیموكراسی دووپات كرده‌وه.
ده‌میرتاش، باسی له‌وه كرد كه هه‌میشه هه‌وڵیان داوه له توركیادا سیاسه‌تی لێکتێگەیشتن په‌یڕه‌و بكه‌ن له دانوستانه‌كاندا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی بۆ به‌یاننامه‌ی ئه‌نجامی كۆنگره‌كه ده‌ربڕی.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشهاتی گرنگ روویان داوه و گوتی: "ئومێده‌وارم موخاته‌بانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، به هه‌مان جددیاتی ئه‌وانه‌ی بهیاننامهكهیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له به‌یاننامه‌كه نزیك بكه‌وتنایه. ئه‌م ده‌قه، كراوه‌یه به‌ڕووی قۆناغی مشتومڕی دینامیكی و پێشنیار و ره‌خنه‌دا. بابه‌تی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان په‌یوه‌ندی به خه‌نده‌ق و به‌ربه‌سته‌كانه‌وه نییه به‌ڵكو له خاڵێكدا كه كێشه‌كه دیموكراسییه ئه‌م ده‌قه هه‌لێكی زۆر گرنگ ده‌خاته پێش. به‌ئیزنی خوا موخاتهبانمان جارێكی دیكه به ئارامی ئه‌م به‌یاننامه‌یه ده‌خوێننه‌وه و ده‌بینن كه له راستیدا خۆبه‌ڕێوه‌بردن و خۆسه‌ری بۆ هه‌موومان و له رووی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه چه‌نده ههلێكیگرنگه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سیاسییانه قسه بكرێت، هەرچییەک بێ، ده‌بێت دهرگەكانی دیالۆگ كراوه بن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خه‌باتی سیاسه‌تی تێگه‌یشتوو".
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په فیگه‌ن یوكسێكداغ، باسی له‌وه كرد كه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان.
هاوسه‌رۆكی گشتیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (DTK) خه‌تیب دیجله، باسی له ورده‌كاریی "خۆسه‌ری دیموكراسی" و "خۆبه‌ڕێوه‌بردن" كرد و گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ دیالۆگ و دانوستانداین بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان. ده‌مانه‌وێت هاوكار بین له بنیاتنانی پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌ستوورێكی دیموكراسیدا".
هاوكات خه‌تیب دیحله، به‌یاننامه‌ی كۆتایی خوێنده‌وه كه له 14 مادده پێكهاتبوو، له‌وانه‌ش "پێكهێنانی ناوچه‌كانی خۆسه‌ری دیموكراسی" ، "دامه‌زراندنی یه‌كه‌ی ئاسایشی نێوخۆ كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوچه‌ی خۆسه‌ریدا بێت" و "كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له باجه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌و خه‌نده‌ق و به‌ربه‌ستانه ده‌كرێت كه له ناوچه‌كه‌دا دروست كراون و هاتووه: "ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه‌دا كێشه‌ی خه‌نده‌ق و به‌ربه‌سته‌كان نییه به‌ڵكو كێشه‌ی دیموكراسییه".