Aylin Sırıklı
06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول رایگه‌یاند: "له چاكسازیی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدا، پاكێجی یه‌كه‌ممان زیاتریش گره‌نتیی ئازادیی بیروڕا ده‌كات، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك رێكار له خۆده‌گرێت كه هه‌ڕه‌مه‌كیی له ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ناهێڵێت".
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول گوتى: ''ناتوانن دەنگی دایکان لە دیاربەکر کپبکەنەوە. ھەرگیز ئەو ھاوار و ناڵەیە نابڕدرێت. ھەموو جۆرە پشتیوانییەک دەکەین بۆ چوونی ئەوانە بۆ خوێندنگە نەک بۆ شاخ''.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یامنێرانی دادگا له خانه‌ی دادوه‌ری ئه‌نقه‌ره، گول وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و زمانه هاوبه‌شه به‌رده‌وام ده‌بێت كاتێ باستان له دایكانی دیاربه‌كر كرد گوتان 'ئیدی به‌سه'؟ گول ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌موو زمانه‌كان ئه‌مانه‌تی مێژووی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تین.
گول ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌وڵه‌ت كه‌ناڵی هه‌یه به زمانی كوردی په‌خش ده‌كات، باسی له‌وه كرد كه دایكی دیاربهكریه و له‌گه‌ڵ داپیره‌یدا گه‌وره بووه كه كورده، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانن له توركیادا پێكدادان و جیاكارین له بواری نه‌ژادیدا شكستده‌هێنن.
گول باسی له‌وه كرد كاتێ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دادگادا هه‌بووه، به‌رگریكردن به زمانی كوردی وه‌ك ''زمانی نه‌ناسراو'' باس ده‌كرا، به‌لام ئێستا له لایه‌ن ئاك پارتیه‌وه هه‌موو توانایه‌كی پێویست له‌باره‌ی زمانی كوردیه‌وه دروستبووه.
له‌باره‌ی چاكسازیی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدا، گول رایگه‌یاند: "پاكێجی یه‌كه‌ممان زیاتریش گره‌نتیی ئازادیی بیروڕا ده‌كات، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك رێكار له خۆده‌گرێت كه هه‌ڕه‌مه‌كیی له ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ناهێڵێت".
وهه‌روه‌ها گوتی: ''كاره ته‌كنیكییه‌كانمان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكان، ئه‌نجامداوه. پێموایه له لیستی پێشه‌وه‌ی رۆژه‌ڤی په‌رله‌ماندا بێت''.
وه‌زیری دادی توركیا وگل، راشیگه‌یاند: "دواخستنی سه‌پاندنی سزا، لێبوردن نییه. ماوه‌ی سزاكانمان تاوتوێكرد و ژماره‌یه‌ك جێگره‌وه هه‌ن. په‌رله‌مان باشترین جێگره‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت".