Fevzi Kemal Karagöz
21 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2022
عەنتاب - AA
دوێنێ پارێزگای عەنتاب لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی تارسوس-ئادانا-عەنتاب، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پارێزگای عەنتاب، پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی تیمی ئاژانسی هەواڵیی ئیخلاس (İHA) و ئەو تیمەی لە هەوڵی رزگارکردنی سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە لە رێگای سەرەکی تارسوس- ئادانا تووشی رووداو هاتبوو، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
دوای رووداوکەش، بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی دەوروبەر، ١٦ لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەیان بەجێهێشت، چارەسەری ١٣ برینداری دیکەش بەردەوامە کە برینی پێنجیان سەختە.