Mehmet Akif Parlak
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
عەنتاب - AA
بەناو بەرپرسێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە فەرمانی بەندکردنی هەبوو لە میانی هەوڵدانی بۆ هەڵاتن بۆ سووریا لە شاری عەنتاب، دەستگیر کرا.
ئەو تۆمەتبارە ناوی مەهمەت فاتیح ئاڵیجی-یە و لە دوای ساڵی ٢٠١٦ وەک "بەرپرسی لقی سەربازیی تورکیا" دەستی بە چالاکی کردووە و لە سووریا مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجیی بە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی رێکخراوەکە داوە، فێری شێوازەکانی بەکارهێنانی پشتێنی بۆمبڕێژکراو و تەقاندنەوەی بۆمبی کردوون، هەربۆیە لەلایەن دادگای عەنتاب-ەوە سزای چوار مانگ بۆ هەشت ساڵ بەندکردنی بۆ دەرکرابوو.
لە میانی کاری دەزگا هەواڵگرییەکاندا تۆمەتبارەکە لە کاتێکدا ئامادەکاریی بۆ ئەوە دەکرد بەرەو سووریا هەڵبێت لە ماڵێکی شاری عەنتاب دەستگیر کرا و دواتر رادەستی دادگا کرا.