Eşber Ayaydın,Hemın Othman Mohammed
23 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك رایگه‌یاند: "ده‌زانن كه‌وا زۆری خایاند تا چووینه ئه‌لباب-ه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین كه نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌لباب ئیدی له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، چووینه‌ته ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌وه. ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و كێوماڵكردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌ركاتێک هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌واوبوو ئه‌وسا ده‌ڵێین ئه‌لباب به‌ته‌واوی له چه‌كدارانی داعش پاككراوه‌ته‌وه. ئیدی پێویست به‌كاتی زیاتر ناكات. له‌مڕۆوه به‌ته‌واوی چووینه‌ته ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌وه و ده‌ستكراوه به‌هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و كێوماڵكردن".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ره‌ققە فكری ئشك گوتی: "ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد و هێزێك ئه‌نجام بدرێت كه له دانیشتوانی ره‌ققە خۆی پێكهاتبن، نه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه. وه‌ك توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا پشتیوانی پێویست له ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ین".