Kerem Kocalar,1 23
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
عه‌نتاب - AA
فیلمی "Kardeşim İçin Der'a" كه شه‌ڕی ناوخۆیی و پێشهاته به‌رده‌وامه‌كانی سووریا ده‌خاته‌ڕوو، یه‌كه‌م نمایشی له سووریا ئه‌نجامدرا.
نمایشكردنه‌كه كه هه‌ریه‌ک له سكرتێری گشتیی ئاك پارتی، فاتیح شاهین، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، راڤزا كاڤاكچی كان، پارێزگاری كلیس، مه‌همه‌ت ته‌كین ئارسڵان، سه‌رۆكی شاره‌وانی كلیس، حه‌سه‌ن كارا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گستیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌تین موتانئۆغڵو و ژماره‌یه‌كی زۆر له بانگهێشتراوان به‌شداریان كرد، له ناوه‌ندی لۆجستی ئافاد له ناوچه‌ی چۆبانبه‌ی ئه‌نجامدرا، كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كۆنترۆڵكراوه.
فیلمه‌كه كه به‌هاوكاری كه‌ناڵی TRT به‌رهه‌مهێنراوه، پێش نمایشكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی TRT، ئیبراهیم ئه‌ره‌ن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ پشتیوانیان له زۆر به‌رهه‌م كردووه و، زۆر گرنگیشیان به فیلمی "Kardeşim İçin Der'a" داوه.
ئه‌ره‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ماوه‌ی حه‌وت ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و، گوتی: "تا ئه‌مڕۆ بهرهەمێك نه‌بووه شه‌ڕی ناوخۆی سووریا بخاته‌ڕوو. ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه. هێشتا له توركیا سینه‌مادۆستان ئاشنا نه‌بوون به‌م جۆره فیلمه. پێویسته ئێمه له‌و ناوچه‌یه بگه‌ین. كه‌س له‌م ژیانه‌دا نایه‌وێت بێ نیشتمان بێت. به‌هۆی رووداوه‌كانی ئێره و له ئه‌نجامی دڕندهییهكاندا ملیۆنان كه‌س بێ نیشتمان ماونه‌ته‌وه. ویستمان فیلمێك به‌رهه‌مبهێنین كه ئه‌و كاره چۆن ده‌ستیپێكرد و چی روویدا، فیلمێك بێت كه سته‌می ئه‌سه‌د بخاته‌ڕوو".
ئه‌ره‌ن تیشكیی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كارێكی باشی لێ ده‌رچووه و ١٣ی نیسان ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌ما پێی شاد ده‌بن و گوتی: "پێمانوایه ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌ما به گه‌رمی پێشوازی لێ ده‌كه‌ن. ویستمان دیمه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كانی فیلمه‌كه له‌وێ تۆمار بکرێن و یه‌كه‌م دیمه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌وێ گیران. وه‌ك ده‌زانن فێستیڤاڵی فیلمی بۆسنا به نمایشی ئه‌وانه ده‌ست پێ ده‌كات كه له كاتی جه‌نگدا گیراون. هونه‌رم و فیلم له راستیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵه. له‌و جوگرافیایه‌ی له‌سه‌ریشی ده‌ژین به توندترین شێوه ئه‌نجامه‌كانی ده‌بینین. خوا یار بێت ساڵانی داهاتوو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیشی دێنه فێستیڤاڵه‌كه و به دیداری ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌ما شاد ده‌بن. یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌و فیلمه ئه‌و دیمه‌نه‌یه كه له جه‌رابولس گیراوه. ئه‌م فیلمه له دیدی سوورییه‌كانه‌وه باس له رووداوه‌كانی سووریا ده‌كات. هه‌روه‌ها باشتر ئه‌وه ده‌خاته روو كه چی له‌وێ روویداوه".
ده‌رهێنه‌ر موراد ئۆنبوڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دهرهێنانهكهیان زۆر به چڕی ئه‌نجام داوه و نه‌یانویستووه كاتیان له‌ده‌ست بچێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر هاوكارییان كردوون و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كرد كه له‌گه‌ڵیان ماندووبوون.
به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه خالیس جاهیل كورتوڵوش به بیری هێنایه‌وه كه ناوچه‌ی جه‌رابلوس له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات رزگاركرا و دواتر هه‌ر له ژێرخانه‌وه تاكو هێنانه‌دی ئاسایش ره‌وشی ناوچه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.
ئه‌كته‌ر ئیلكه‌ر كزماز-یش كه رۆڵی "عه‌لی" كه توركمانێكی سووریه له فیلمه‌كه‌دا گێڕاوه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له فیلمه‌كه‌دا دوای ته‌واوكردنی خوێندن له ئیستانبوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا و هه‌وڵ ده‌دات كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی ژیان له‌وێ باس بكات.
فیلمه‌كه ١٣ نیسان له شاشه‌ی سینه‌ماوه نیشان ده‌درێت.