Abdullah Shukur
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2015
غەززە
پەیامنێری وێنەگری ئاژانسی ئانادۆڵو بەناوی مستەفا حەسونی لەدوای ئەوەی تیوبی گازی فرمێسک رێژ بە قاچی کەوت کە لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلی ھاوێژرابوو، برینداربوو.
ھاوکات مستەفا حوسنی بۆ رووماڵکردن و بەدواداچوونی پێشھاتەکانی سنووری غەززە سەردانی ئەو ناوچەیەی کردبوو. بەڵام بەھۆی بەرکەوتنی تیوبی گازی فرمێسک رێژ بە قاچی کە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیل ھاوێژرا، برینداربوو.
جێگەی باسە حوسنی لە لایەن تیمەکانی پزیشکی فەڵەستین بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.