Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لە باکووری سووریا بەردەوامە لە 176ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 245 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئاسمان و زەوییەوە کرانە ئامانج و 17 تیرۆریستی رێکخراوەکە کوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
لە روونکردنەوەکەدا زانیاریی سەبارەت بە 176ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکە، خراوەتەڕوو.
لەمیانی پێشهاتەکاندا، کاتژمێر 07:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گرووپه‌كانی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت كه لە چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهاتوون، به‌پشتیوانی بۆردومانی چڕی ئاسمانیی و زه‌مینی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پاککردنەوەی ئەو رێژە بەرچاوەی شارۆچکەی ئەلباب کە کۆنترۆڵ کراوەتەوە، لە چەکدارانی داعش.
لە چواڕچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆپخانەکان و ئامڕازەکانی دیکەی بۆردومانکردن کە سەربە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی تورکیان، 194 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد کە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی و ناوەندەکانی فەرماندەیی بەکاردەهێنران. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی تورکیا 30 پێگەی رێکخراوەکەیان کرد ئامانج.
له هێرشه ئاسمانیه‌كاندا، 16 بینا كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه به‌كارده‌هێنران، سێ حه‌شارگه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، 10 خاڵی به‌رگری و جبه‌خانه‌یه‌ك ته‌قێنرانه‌وه.
له‌ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كان و پێكدادانه‌كاندا، 17 تیرۆریستی داعش كوژران.
- په‌لامار له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه
گرووپێك تیرۆریستی داعش له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لامارێكیان له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی كاتی له باشووری ئەلباب ئه‌نجام دا.
راگه‌یه‌نرا هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد تیرۆریسته‌كانیان گولـله‌باران كردووه. دواتریش له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوهكهدا، حه‌وت ئه‌ندامی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای توركیا زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
هاوكات له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشدا سێ سه‌ربازی سوپای توركیا برینداربوون.