Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه‌كانی سوپای توركیا دوێنێ له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییان له ناوچه‌ی ئەلباب ئه‌نجام دا و نۆ پێگه و حه‌شارگه‌ی داعشیان ته‌قانده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی ئەلباب ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژی داعش ئه‌نجامداوه.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا نۆ پێگه‌ی داعش ته‌قێنرانه‌وه كه چوار نشینگه، سێ حه‌شارگه و تانكێكی له‌خۆگرتووه.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فڕۆكه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان.