Fahri Mithat Korkusuz,Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
گه‌شتیاری ئۆكراینی، ڤالدیس لێشجینكۆ كه له‌سه‌ر بانگهێشتی هاوڕێیەكی سه‌ردانی شارۆچكه‌ی كاراپنار سەربە پارێزگای قۆنیای كردووه، سه‌ره‌ڕای ساردی كه‌شوهه‌وا له ده‌ریاچه‌ی مه‌كه مه‌له‌ی كرد.
مه‌هدی سۆنمهزی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، كه خوێندكاری زانكۆی سه‌لجوقه، بانگهێشتی ڤالدیس لێشجینكۆی هاوڕێی كرد بۆ توركیا، كه له ئۆكراینا یەکتریان ناسیووە.
لێشجینكۆ دوای گه‌یشتنی به توركیا ماوه‌ی سێ رۆژه لە شارۆچكه‌ی كاراپنارو شاری قۆنیا ده‌گه‌ڕێت و، دووجار ده‌ریاچه‌ی مه‌كه‌ی بینیوه و پێی سەرسام بووە، له‌به‌رئه‌وه سه‌ره‌ڕای سه‌رماوسۆڵه بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌له‌ی تێدا كردووه.
ڤالدیس لێشجینكۆ، دڵخۆشی خۆی نیشاندا به سه‌ردانیكردنی كاراپنار و، گوتی: "خه‌ڵكی توركیا زۆر باش و میوان دۆستن و، له‌گه‌ڵیاندا زۆر شتی هاوبه‌شمان هه‌یه. گرنگترینیان ئه‌وه‌یه وڵاته‌كه‌مان خۆشده‌وێت و خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ین. ده‌ریاچه‌ی مه‌كه له كاراپنار زۆر سهرنجراكێشه".