Mazın Asad
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
وان - AA
پارێزگای وان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ھەموو جۆرە خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەکی لە شارەکە قەدەغە کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای وان، بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتیان و دامودەزگاکانی حکوومی و خۆشگوزەرانی خەڵک، بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپێشاندان دەرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "لە چوارچێوەی مادەی ١١ یاسای باری نائاسایی و یاسای ژمارە ٢٩١١ی تایبەت بە کۆبوونەوە و خۆپێشاندان، ھەموو جۆرە خۆپێشاندان، کۆبوونەوەی جەماوەری، ھەڵدانی چادر، مانگرتن و چالاکییەکانی ھاوشێوەی، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ قەدەغە دەکرێت کە ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت".